Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەترسیی حەشدی شەعبی، پێشبینیکراو بوو

هەولێر  - KDP.info - تادێت ڕەوشی ئەمنیی خورماتوو خراپتردەبێت، حەشدی شەعبی پابەند نابێت بە رێککەوتنەکانەوە و دەچنەهەرشوینێکەوە، هێزی خۆیانی لێ جێگیر دەکەن و دواتر لێیدادەکوتن.

حەفتەیەکە رەوشی شاری خورماتوو ڕوو لە خراپی و پشێوییە، لەئاکامی دەستدرێژییەکانی حەشدی شەعبی چەند پێشمەرگەیەک وهاووڵاتی شەهید بوون و بریندار هەن؛ تادێت پێشێلکارییەکانیحەشدی‌شەعبی لە شارەکە زیاتر دەبێت، بە جۆرێک هەندێکجار دەگاتە ئاستی کوشتنی ڕەمەکی و بەئامانجگرتنی هاووڵاتیکورد لە شوینە گشتییەکان.

دەیانەوێ خورماتوو داگیر بکەن(د.ناسیح غەفوور) پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان بە ماڵپەریفەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەخۆڕا نەبوو(بارزانی) و کوردپەروەرەکانی دیکە، دژی هاتنی (حەشدیشەعبی) بوون بۆ ناوچە کوردستانییە دابڕاوە ئازادکراوەکان بەخوێنی پێشمەرگە، چونکە (سەرۆک بارزانی) لە کۆبوونەوەیدا

لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە و کاربەدەستانی کەرکووك، گوتی،نابێ هێزی (حەشدی شەعبی) بێتە ناوچە کوردستانییەکانەوە،چونکە لە کۆتاییدا ئەوان داگیری دەکەن و ئەوکاتە دەبێ بە هێز دەربکرێن، هەر ئەو کاتە پێشبینی ئەم پەلاماردان و داگیرکردن وماڵوێرانی و ڕووداوە خوێناوییانە دەکرا".

(د.ناسیح غەفوور) نایشارێتەوە کە، ڕێگای هاتن و مانەوەیان لەوناوچانە بۆ خۆش کرا و هاوکاری و پاکانەیان بۆ دەکرا!،"بێگومان ئەمە ده‌رچوونه‌ له ‌به‌ره‌ی کوردایه‌تی و ملکه‌چکردنه‌ بۆ دوژمن و نەیارانی کورد و کوردستان."

وەک (د. ناسیح غەفوور) دەڵێ، ئێستا وای لێهاتووە، هەنگاو بەهەنگاو، ئەو ملیشیا شیعانە جێی مانەوەی خۆیان بەهێز بکەن، ئەوگوتی، "سەرەتا سەعدییەیان کۆنتڕۆڵ کردووە و تاکوو ئێستایشهەڕەشەن بەسەر جەلەولاوە. ئامرلی داگیر کرا و ئەوە چەندینجارە خورماتوو تووشی شەڕی خوێناوی دەکەن و لێی دەرناچن؛دەیانەوێ بە تەواوەتی داگیری بکەن و کوردی تێدا نەمێنێت. ئەمەجگە لە بەرنامە و پیلانەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گشت پارێزگایکەرکووك، شتێکی دیکەی لێ ناخوێندرێتەوە."

نازانرێ قسە لەگەڵ کێ بکرێ(عامر رەفعەت)ـیش کە بەرپرسی ناوچەی جەلەولای پارتییدیموکراتیی کوردستانە لەسەر هەمان ڕای (ناسیح غەفوور)ە و جەخت دەکاتەوە، حەشدی شەعبی جگە لە وێرانکردنی شارەکان،دەستیان داوەتە سووتاندنی ماڵ و مڵکی خەڵکی بێتاوان و کوشتنیهاووڵاتیانی سڤیل، ئێستایش لە شوێنە سەرەکییەکان بازگەیانداناوە و رێگا نادەن خەڵک لە شارەکانەوە بچێت بۆ بەغدا، خۆئەوەشی کورد بێت دەستگیری دەکەن و ئازاری دەدەن.

(عامر رەفعەت) گوتی: "لە سەعدیە و قەرەتەپە و ئامرلیبازگەی بەهێزیان داناوە، تەنانەت رێگا بە کردنەوەی بارەگاحزبییەکان نادەن"، گوتیشی "لە چەند ڕۆژی رابردوو باڵێک لە هەراسانکردنی پێشمەرگە، ئێستا ئەوەندە گرووپ و تاقمیان لێجیا بووەتەوە، نازانرێت لەگەڵ کامیان قسە بکات، هەربۆیەبەشێک لە شکستی گفتوگۆیەکان لەگەڵ حەشدی شعبیدا پەیوەندی حەشدی شەعبی دەستی کردووە بە ئازاردان خەڵک وبەو بێسەروبەریەیانەوە هەیە".

بەگوێرەی زانیارییەکانی (عامر رەفعەت)، چەند گرووپێکیدەرچوون، ئاخر کەس نازانێت فەرمان لە کوێوە وەردەگرن، بۆیەمەترسی دەکرێت بە مانەوەیان لە خورماتوو رەوشەکە ئەوەندەی حەشدی شەعبی هەن، لەژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراقیشدا دیکە تێک بچێت. ئێستا بازگە سەرەکییەکانی شارۆچکەی خورماتو و چواردەوری پێشمەرگەی لێیە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی تورکماننشین، حەشدی شەعبی و حەشدی تورکمانی لێ جێگیر کراوە، کە ئەوانیش چەند بەشێکن و بەشێکیان نزیکن لە حکوومەتی عێراقەوە و بەشێکیان سەر بە رەوتی سەدر و بەشێکیشیان سەر بە هادی عامری و بەشێکی دیکەیشیان خۆراسانییەکان کە وەک دەگوترێ سەر بە ئێرانن .

کاتی ئەو شەڕە نییە ئەمنیداری گشتیی هێزی پێشمەرگە هێشتا بەو کۆبوونەوانەی لە نێوان کورد و حەشدی شەعبیدا ساز دەدرێن بە هیوایە و، بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی، ئەوەی لە ڕوویداوە، جێگای نیگەرانییە، کاتی ئەو شەڕەش نییە، چونکە دوژمنی هاوبەشمان هەیە ئەویش داعشە، ئاخر داعش ئێستایش مەترسیی گەورەیە لەسەر ناوچەکە، خۆ ناکرێت کارێکی وا بکرێت کەلێن و بۆشاییی ئەمنی لە ناوچەکە دورست ببێت، ئەو (جەبار ئاوەر) گوتیشی "ماوەیەکە گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان هەردوولادا هەیە بۆ ئەوەی دۆخەکە لەوە زیاتر تێک نەچێت".

کارزان سەباح هەورامی