Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی دا، نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم به‌ ڕووی بریندارانی قامیشلۆدا كراوه‌ بن

هه‌ولێر-KDP.info-  (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دا، نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم له‌ ئاماده‌باشیدا بن بۆ وه‌رگرتنی برینداره‌كانی قامیشلۆ و، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بۆ به‌هاناوه‌چوون و پێشوازیكردن له‌ برینداران و، ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان بیكه‌ن.

رۆژی هه‌ینی 22ـی 4ـی 2016، له‌سه‌ر فه‌رمانی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خرانه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی رووداوه‌كانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێ، كه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ به‌هاناوه‌چوون و پێشوازیكردن له‌ برینداران و، ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێدوایستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان.