Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فۆکس نیوز: پێشمەرگە کاریگەرترین هێزە لە شەڕى داعشدا

ئاژانسەکان-KDP.info-  تەلەفزیۆنى فۆکس نیوز، هێزی پێشمەرگە وەک بەهێزترین و کاریگەرترین هێز ناو دەبات کە شەڕی داعش دەکات.

لە ڕاپۆرتێکدا دەربارەی قەیرانى دارایى هەرێمى کوردستان، تەلەفزیۆنى فۆکس نیوزى ئەمریکا باس لە ڕۆڵی ئەرێنیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا دەکات و دەڵێ: "پێشمەرگە بەهێزترین و کاریگەرترین هێزە لە شەڕى داعشدا، هەرچەند بەهۆى قەیرانى دارایى هەرێمى کوردستانەوە لەکاتى خۆیدا مووچەیان پێنادرێت، هەربۆیە حکوومەتى هەرێمی کوردستان داواى هاوکاریى ڕاستەوخۆ بۆ هێزی پێشمەرگە دەکات".

لە بەشێکى دیکەی ڕاپۆرتەکەی فۆکس نیوزدا ئاماژە بە لێدوانی پێشمەرگەیەک کراوە کە دوو کچى کەمئەندامى هەیە و ناچارە لەکاتى گەڕانەوەى لە سەنگەردا کارێکى دیکە بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئامادە نییە واز لە بەرگریکردن لە نیشتیمانەکەی بێنێت.