Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر كرد

هەولێر-KDP.info-  (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (هادی ئەلعامری) ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر و فەرماندەی هێزی حەشدی شەعبیی عێراقی کرد و، لەدیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەلاحەدین و دیالی و شوێنەكانی دیكە تاوتوو كرا.

ڕۆژی شەممە 12ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (هادی ئەلعامری) ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی بەدر و فەرماندەی هێزی حەشدی شەعبیی عێراقی و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە پارێزگاكانی ئەنبار و سەلاحەدین و دیالی و شوێنەكانی دیكە تاوتوێ كرا و هەر دوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە لەناوبردن داعش ئەولەویەتی هەموو لایەك بێت.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ.