Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەیڤد شینگەر: ھەرێمی کوردستان ھەموو مەرجەکانی دەوڵەتی تێدایە

ئەمەریکا-KDP.info-  دەیڤد شینگەر، بەرپرسی پرۆگرامی سیاسەتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پەیمانگای واشنتۆن، رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان ھەموو مەرجەکانی دەوڵەتی تێدایە و خەڵکی کوردستان مافی خۆیانە لە ریفراندۆمێکدا بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن.

 

دەیڤد شینگەر، بەرپرسی پرۆگرامی سیاسەتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پەیمانگای واشنتۆن رایگەیاند"باشووری کوردستان وەک وڵاتێكی سەربەخۆیە، ھێزی سەربازی ھەیە لە بەغداوە بووجەی بۆ نایێت، شتێکی زۆر ئاساییە خەڵکی کوردستان ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدەن."

دەیڤد شینگەر دەیشڵێ: "ئەمەریکا گرنگی بەو بابەتە دەدات، چونکە کورد ھاوپەیمانێکی بەھێزی ئەمریکایە، لە ھەمانکاتدا بۆ ئەمەریکا گرنگە بزانێ ھەڵوێستی تورکیای ھاوپەیمان و ئەندامی ناتۆ چی دەبێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە بۆ تورکیا زۆر باشتر لەو ناوچە نائارامەی لە نێوان داعش و عێراقدا درواسێیەکی ئاشتیخواز و مۆدێرنی وەک کوردستانی ھەبێت".

گوتیشی: "ئێستا وتووێژێکی زۆر جیددی و گرنگ ھەیە لە نێوان تورکیا و ئەورووپا و ناتۆ لەبارەی کۆچبەران و بە ئەندامبوونی تورکیا لە ئەورووپا یەکێک لە مەرجەکانی ئەورووپاش کرانەوەی تورکیا و پێدانی ماف و ئازادییەکانە، بۆیە باوەڕ ناکەم تورکیا بتوانێ ئەو دەرفەتە زێرینە لەکیس خۆی بدات."

كوردستان 24