Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبه‌ینێ، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتیى ئاسایش مووچه وه‌رده‌گرن

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، مووچەی ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتیى ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكیدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە، سبه‌ینێ یەكشەممە 13/3/2016، ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنى مووچه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتیى ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.

نه‌شوان به‌رزنجى