Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"ئەگەر بەرمێلێک نەوت، ٥٠ دۆلار زیاتر بکا، کێشەی مووچە چارە دەبێ"

 هەولێر-KDP.info-  (د. ئاراس خۆشناو) دەڵێ، ئەگەر نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی ٥٠ دۆلار، ھەرێمی کوردستان کێشەی مووچەی نامێنێ؛ پێشبینیش دەکرێت تا مانگی شەش نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە.

 

(د. ئاراس خۆشناو) ماموستای زانکۆ و دکتۆرای کارگێڕیی دارایی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەند ھۆکارێک وای کردووە کە نرخی نەوت بەرز بێتەوە؛ لەوانە کەمبوونەوەی نەوتە لە بازاڕ، ئاخر نرخەکەی زۆر شکابوو، بۆیانی دەرنەدەھێنا؛ پاشانیش ڕێککەوتنی ئەمدوایەی روسیا لەگەڵ وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت لە ئۆپێک کە ڕێژەی نەوت زیاد نەکرێت لەوەی ھەیە و، جگە لەوەش ھۆکاری سەرەکی نزمبوونەوەی نرخی نەوت سیاسی بوو، ئێستا وردەوردە نێوانی ئەمەریکا و ڕووسیا جاک دەبێتەوە؛ ئا لەبەر ئەوانە نەوت وا خەریکە هەڵدەستێتەوە."

 

(د. ئاراس خۆشناو) گوتیشی، پێشبینی دەکرێت تاوەکو مانگی شەش نرخی نەوت بگاتە سەرووی ٥٠ دۆلار و، تاوەکو ٢٠١٧یش بگاتە ٦٠ دۆلار زیاتریش.

 

(خۆشناو) ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر یەک بەرمیل نەوت زیاتر لە ٥٠ دۆلار بکات، ھەرێمی کوردستان کێشەی مووچەی نامینێت.

 

بڵند ئیبراھیم