Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پیتەر ڤان بیورن: ده‌وڵه‌تی كوردستان پێویسته‌

هه‌ولێر-KDP.info-  ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی ئەمه‌ریکایی، وتارێکی(پیتەر ڤان بیورن)ی سەبارەت بە 100 ساڵەی (سایکس پیکۆ) بڵاو کراوەتەوە و، تێیدا جەخت لەسەر پێویستیی دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ گەلی کورد دەکات.

لە وتارەکەیدا كه‌ به‌ ناوی "کاتی پەیماننامەیەکی نوێی (سایکس پیکۆ)یە بۆ نەخشەداڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"دا ئاماژەی داوه‌، کە بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئه‌مریکا و ڕووسیا و ئێران، پێویستیان بە ھەماھەنگیی سەربازییە.

(نووسه‌ر باوه‌ڕی وایه‌، لە ئەنجامی گفتوگۆی ھەمەلایەنەدا، جگە لە درووستکردنی دەوڵەتێك بۆ کورد کە تێیدا گشت مافە نەتەوەییەکانی پارێزراو بێت، پێویستە لە گفتوگۆ و چارەسەرەکردنەکەدا شوێنێک بۆ دەوڵەتێکی ئیسلامیش دیاری بکرێت، بە جۆرێك کە ئەو دەوڵەتە ببێتە نیشتمانێکی سوننەی عەرەبی، پێکھێنانیشی بە بڕوای نووسەرەکە، وا دەکات کە سەرەڕۆییی داعش سنووردار بکرێت و لە ڕووی جیۆگرافییەوە چوارچێوەیەکیان بۆ دیاری بکرێت.

(پیتەر ڤان بیورن Peter Van Buren) نووسەری کتێبی (چۆن بوومە ھۆکار بۆ شکستھێنانی جەنگێک لە پێناو خەڵکی عێراق)ه‌ و، فەرمانبەری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بووه‌.