Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەحموود محەمەد و شاندێکی ئەمەریکا رەوشی هەرێمیان تاوتوو کرد

هەولێر-KDP.info- لەدیداری (مەحموود محەمەد) و شاندێکی کونسووڵگەری ئەمەریکا لە هەرێم، گفتوگۆ لەسەر رەوشى هەنوكەیى هەرێمى كوردستان و عێڕاق و ناوچەكە بەگشى و هەروەها راگۆڕینەوە لە بارەى هەنگاوەكانى لیژنەى كاراكردنەوەى پەرلەمان و پرسى چاكسازییە داراییەكانى حكوومەتى هەرێم و بابەتى ریفراندۆم، كرا.

پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ، 11/2/2016، (مەحموود محەمەد) ئەندامى مەكتەبى سیاسى و بەرپرسى دەزگاى رۆشنبیرى و راگەیاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان، پێشوازى لە شاندێكى كونسوڵگەرى ئەمەریكا لە هەرێمى كوردستان، كرد، كە پێكهاتبوو لە جێگرى سەركونسووڵ و بەرپرسى مەلەفى سیاسى و ئابووری كونسووڵگەریەكە.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەسەر رەوشى هەنوكەیى هەرێمى كوردستان و عێڕاق و ناوچەكە بەگشى و هەروەها راگۆڕینەوە لە بارەى هەنگاوەكانى لیژنەى كاراكردنەوەى پەرلەمان و پرسى چاكسازییە داراییەكانى حكوومەتى هەرێم و بابەتى ریفراندۆم، كرا.
  لەو چوارچێوەیەدا (مەحموود محەمەد) تیشكى خستە سەر هەوڵەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ ئاساییكردنەوەى پەیوەندی نێوان لایەنەكان و بەهێزكردنى دامەزراوە شەرعیەكانى هەرێمى كوردستان ، هاوكات رۆڵى وڵاتانى دۆست و هاوپەیمانى بەگرینگزانى لە هاوكاریكردنى حكوومەتى هەرێم بۆ سەرخستنى پلان و خواستى هاووڵاتیان و دەرچوون لەو رەوشەى روبەڕووى هەرێمى كوردستان و ناوچەكە بۆتەوە.