Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سنووری هەرێمیان بۆردوومان کرد

سیدەکان-KDP.info-  كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە شوێن چەكدارانی پەكەكەدا، دەڤەری ئامێدی و سیدەکانیان بۆردوومان كرد و، هێشتایش لێی بەردەوامن؛ زەرەر و زیانەکەی جارێ دیار نییە.

(كاروان گوندەژۆری) بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پێش كەمێك چەند فڕۆیەكی جەنگی توركیا ناوچەكانی خواكۆڕك و لۆلانی لە دەڤەری سیدەكان بۆردومان  كرد، بەڵام بە هۆی دووری شوێنەكە لە ئاوەدانی هیچ زیانێكی گیانی و ماددی بە خەڵكی ناوچەكە نەكەوتووە، ئەوەی تایبەت بێت بە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا هیچ زانیاریەكیمان بە دەست نەگەیشتووە.
گوتیشی: "بە هۆی هەبوونی پەكەكە لەناوچەكە بەردەوام فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوند و ئاواییەكانی دەڤەری سیدەكان بۆردومان  دەكەن، ئەوەیش زۆرجار ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتووانی ناوچەكەی دروست كردووە."
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە ئاسمانی ئامێدی سووڕاونەتەوە و، نهێل و چیای  مەتینیان کوتاوە.


ڕابین شێروانی