Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کام وەزارەت زووتر لیستی مووچەی بنێرێت، ھی ئەو وەزارەتە دابەش دەکرێت

ھەولێر-KDP.info-  بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەوەکالەت دەڵێ، کارکردن بەو خشتەیەی بۆ دابەشکردنی مووچە دانراوە دەگۆڕێت.

(رابەر سدیق) بریکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەوەکالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوە: "کارکردن بەو خشتەیەی مووچە کە بۆ ئەم مانگە بڵاو کراوەتەوە، دەگۆڕدرێت، مووچەی ئەم مانگە ئامادەیە، کام وەزارەت زووتر لیستی مووچەی تەواوی دامودەزگاکانی بنێرێت، ھی ئەو وەزارەتە دابەش دەکەن".

(سدیق) بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە: "ئەم بڕیارە پەیوەندی بە رێژەی پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە نییە و تەنیا کاتی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان دەگۆڕدرێت".