Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مووچە گۆڕانكاری تێدا ناكرێ و ئەم حەفتەیە دابەش دەكرێ

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دانانی خشتەی پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەران دەڵێ، ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە كە گوایە دەڵێن بڕیار وایە گۆڕانكاری بەسەر خشتەی نوێی مووچەی فەرمانبەراندا دێت.

(د. نووری عوسمان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەك ئەندامانی ئەو لیژنەیە هیچ گۆڕانكارییەكمان لە خشەی مووچەدا نەكردووە، چونكە لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دراوە و هەر بەو جۆرەی دانراوە، دەڕوات و كاری لەسەر دەكرێت".

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەست ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتوون، بڕیارە لەم حەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بكرێت بە هەمان ئەو خشتە نوێیەی كە لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دراوە.

 

فایزە پاڵانی.