Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانی بەشداری پرسەی شێخ جەنگی تاڵەبانی کرد

کۆیە-KDP.info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٦ - ٢ - ٢٠١٦ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە شاری كۆیە بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو شێخ جەنگی تاڵەبانی براگەورەی مام جەلال سەركۆماری پێشووی عێراقی فیدرال و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

لە ڕێوڕەسمی پرسەكەدا، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان وێڕای پێشكەشكردنی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو، هەروەها پرسە و سەرەخۆشیی تایبەتی بۆ  جەنابی مام جەلال تاڵەبانی نارد و هیوای خواست كە ئەمە دوایین خەم و كۆستی خۆیان و خانەوادە بەڕێزەكەیان بێت و گیانی خوالێخۆشبوو شێخ جەنگی تاڵەبانی بە بەهەشتی فراوان شاد بكات.