Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەگوێرەی پلەکانەوە مووچە پاشەکەوت دەکرێ

هەولێر-KDP.info-  د.ئاراس خۆشناو دەڵێ، بڕیارەکانی ئەمڕۆی حکوومەتی هەرێم وادەکات داهاتی هەرێم زۆر شەفاف بێ و، بەگوێرەی پلەکانیشەوە مووچە پاشەکەوت دەکرێ.

(د.ئارار خۆشناو) دکتۆرا لەکارگێڕی دارایی بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، بڕیارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەگشتی زۆر باشن و بۆ پێداچوونەوە لەسیستەمی کارگێڕی ودارایی کوردستان لەلایەن و ھەنگاوێکی زۆر باشە بۆ شەفافییەت لە داھاتەکانی کوردستان بەتایبەت داھاتی نەوت و سێیەم پێدانی مووچەیە لەکاتی خۆیدا ھەموو مانگێک، بۆیە ئەو بڕیارانە لەڕووی زانستییەوە زۆر باشن.

(د.ئاراس خۆشناو) دەیشڵێ، خەڵک و فەرمانبەران لەو بڕیارانەدا سوودمەند دەبن و پێیان باش دەبێ و ئەوەی باشە کە ھێزی پێشمەرگە وھێزەکانی ئاسایش ئەو پاشەکەوتکردنەی مووچە نایانگرێتەوە، لەبەر ئەوەی پارێزەری وڵاتن، بۆیە بڕیارەکان ھەموو زانستین.

ھەروەھا گوتی، یەکێکی دیکە لەبڕیارەکان کە ئەوانەی ئۆتۆمبێلی حکوومەت بەکار دەھێنن ژمارەیان٢٧ھەزار ئۆتۆمبێلە پێویستە لەمەودا خەرجیان لەسەر خۆیان بێت یاخود رادەستی حکوومەتی بکەنەوە کە ئەمە خاڵە پێشتر زۆر تێبینی لەسەر بووە.
ئەوماموستایەی زانکۆ ڕوونیشی کردەوە، ئەوەی مووچەی لە٣٠٠ھەزار دینار کەمترە پاشەکەوت لەمووچەی ناکرێت و لەدوای ئەوەی لە١٥%دەست پێدەکات ئەوەی کەمووچەی ٤٠٠ھەزاردینارە ٦٠ھەزاردیناری لێ پاشەکەوت دەکرێت .
گوتیشی، ئەوانەی پلەشەشن کە ٣٥%مووچەکەیان پاشەکەوت دەکرێت و ئەوانەی پلە حەوتن ٣٠%مووچەکەیان پاشەکەوت دەکرێ و کە زۆرینەی فەرمانبەران لەو دووپلەیە دان.

(د.ئاراس خۆشناو) راشیگەیاند، لەئێستادا داھاتی حکوومەتی ھەرێم ٥٠٠ملیاردینارە، بۆیە لەمەودوا بەگوێرەی ئەو داھاتە حکوومەت مانگانە لەکاتی خۆی مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکات، بۆیە ئەگەر چەندە داھات زیادبکات رێژەی پاشەکەوتیش کەمتر دەبێ.
ئەوەشی خستەڕوو، لەمەودوا کەس ناتوانی گلەی ئەوە بکات کە داھاتی ھەرێم شەفاف نییە و لیژنەیەک سەرپەرشتی داھاتەکان دەکات .
(خۆشناو) باسی لەوەشکرد، بنەمای چاکسازی سێ مەودای ھەیە ئەوانیش دەربڕین و شەفافیەت لەکارەکان و لایەنێک ھەبێت لێپرسینەوە بکات، بۆیە لەئێستادا حکوومەت ئەو سێ شتەی بەرجەستە کردووە، بۆیە ھەنگاوێکی دروستی زانستی ناوە.

بڵند ئیبراھیم