هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) له پێشوازی باڵیۆزی نۆروێژ له ئه‌رده‌ن و عێراقدا رایگه‌یاند كه، باشترین چاره بۆ كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌وه‌یه ببنه دوو هاوسێی باش.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/11/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له خاتوو (سیسێڵ برێی) باڵیۆزی نۆروێژ له ئه‌ردن و عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوكرا و شاندی میوان پیرۆزبایی خۆیان به‌رانبه‌ر سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شنگال راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه كرد له تێكشكاندن و پاشه‌كشه‌كردندا به تیرۆریستانی داعش.
له به‌رانبه‌ردا (مه‌سروور بارزانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشمه‌رگه توانیویه‌تی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنی و پاشه‌كه‌شی پێ بكات و ناوچه‌یه‌كی فره‌وانی لێ پاك بكاته‌وه، به‌ڵام كۆتایی پێهاتنی ته‌واوه‌تی داعش پێویستی به پاڵپشتی و هاوكاری زیاتر هه‌یه و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك بكات.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی عێراق به گشتی، كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا، كه رۆژ به رۆژ به‌هۆی ئه‌م كێشانه‌وه كه‌لێنی نێوان پێكهاته‌كان فره‌وانتر ده‌بێت، له‌وباره‌وه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی عێراق پێویسته سه‌یری هۆكاری راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان بكرێ و زۆر گرنگه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بژارده‌ی دیكه تاقی بكاته‌وه و گوتی: ده‌بێ پێكهاته‌كان به گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتن چاره‌ی كێشه‌كان بكه‌ن و باشترین چاره‌یش بۆ كۆی كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌وه‌یه ببنه دوو هاوسێی باش.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر كێشه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان و ئاماژه به‌وه درا، كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكار بێت بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رێگری نه‌كرێت له هه‌وڵه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دۆخی سیاسی ناوچه‌كه تاوتوكرا و دووپات له رێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه كرایه‌وه.