Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێده‌چێ ئه‌ردۆگان و پۆتین كۆ ببنه‌وه‌

ئانكارا-KDP.info-  ئه‌ردۆگان و پۆتین له‌كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا به‌شدار ده‌بن و له‌وێیشدا پێده‌چێ به‌ته‌نیا دیدارێك ئه‌نجام بده‌ن.

وا بڕیارە لە بەرواری 30ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئەنجام بدرێ، کە لەو کۆبوونەوەیەدا هەردوو سەرۆک (رەجەب تەییب ئەردۆگان) و (پۆتین)ـیش بەشداری تێدا دەکەن، بە گوێرەی زانیارییەکانیش ئەردۆگان داوای بینینی پۆتینی کردوە لە پاریس.
مێدیاكانی تورکیا بڵاویان کردەوە، کە سەرۆکایەتی تورکیا پێیانی راگەیاندوە کە ئەردۆگان داوای لە پاریس کردوە کە لەو کۆبوونەوەیەی بڕیارە لە 30ی مانگدا ببەسترێت، لەگەڵ پۆتیندا دابنیشێت و پێوه‌ست به‌ كێشه‌كانیان بدوێن.

2  رۆژ بەر لە ئێستایش ئەردۆگان لە گوتارێکیدا لە ئانکارا ئاماژەی دا کە ئەو کاتەی فڕۆکە روسییەکە کەوتە خوارەوە، هەوڵی داوە پێوەندی بە پۆتینەوە بکات، بەڵام پێوەندی وەرنەگیراوە و لە لایەن پۆتینەوە رەتکراوەتەوە. هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد کە لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە داوای بینینی پۆتینی کردوە و، ئەوانیش وەزارەتی دەرەوەی روسیایان ئاگادار کردوەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکیان نەبووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان پۆتین بە هیچ شێوەیەک نایەوێت لەگەڵ ئەردۆگاندا دابنیشێت، چونکە بۆ رایگشتی رووسیا خراپە و ئێستا ئەوان زۆر لە تورکیا توڕەن و دانیشتنێکی لەو شێوەیە بە خراپ دەوانن، بەڵام هەوڵەکانی پاریس بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئەردۆگان و پۆتین بەردەوامی هەیە. ئەمەیش بە گویرەی ئەو زانیاریینەی کەوتووەتە دەست رۆژنامەی رادیکال.

کارزان گلی