Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خورماتوو..قه‌ناسبه‌ده‌سته‌ شیعه‌كان هێشتا له ‌سه‌ربانی ماڵه‌كانه‌وه‌ن

دووز   -KDP.info-بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی له‌ خورماتوو ده‌ڵێ كه‌ قەناسبەدەستە شیعەكان هێشتا له ‌سه‌ربانی ماڵه‌كان ماون.
(ئەحمەد عەزیز) بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێشتا قەناسبەدەستە شیعەكان هەر لە سەربانی ماڵەكانەوەن و دیواربه‌ندیش له‌نێوان گه‌ڕه‌كه‌ توركمان و كورده‌كان دروست كراوه‌.

بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی ئاماژەیشی دا: "هیچ لیژنەیەك یاخود ناوتۆماركردنێك  نییە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و قوربانیانی شارەكە قەرەبوو بكەنەوە، بابەتی قەرەبووو كردنەكە هەر قسەیە و نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە. خۆ تا ئیستاش بەشێكی زۆری كارگەكانی لم و چەوی كوردەكان لەژێر دەستی حەشدە و بەشێكیان سووتاندووە و بەشێكیان بردووە و بەشێكیشیان هەر ماوەتەوە."
لە 12ی ئەم مانگەدا بە هۆی ره‌فتاری حەشدی­شەعبیەوە گرژی كەوتە نێوان چەكدارانی حەشدی شەعبی و كوردەكانی قەزای خورماتووە و بەهۆیەوە 10 چەكداری حەشدی­شەعبی كوژران 9 هاووڵاتیی كوردیش شەهید بوون.
سەرباز واحید