Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لەمەولا مووچە دوا ناکەوێت

هەولێر-KDP.info- په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێ زانیاریمان هه‌یه‌ كه‌ ئیدی لەمەولا حكوومه‌ت هەموو مانگێک مووچەیەک‌ ده‌دات و، ئیدی دوا ناكه‌وێ، وردەوردەیش مووچه‌ نەدراوەکەی فه‌رمانبه‌ران ده‌داته‌وه‌.

(د. شیرین حوسنی) ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان  بە ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتیی  دیموکراتی  کوردستانی ڕاگەیاند: "داھاتی نەوت قۆناخ بە قۆناخ دەگاتە وەزارەتی دارایی و زانیاریمان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەرگرتووە، کە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت."

(شیرین حوسنی) ده‌یشڵێ: "حکوومەت زۆر سەرکەوتوو بووە لە فرۆشتنی نەوت و، لەمەولا دەتوانێت مووچەی هەموو مانگێک مووچەیەک بدات."
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکات، کە حکوومەت بەڵێنیان پێ داون چیتر مووچەی مانگانە دوانەکەوێت و لەمەولایش، قەرزەکان بداتەوە فەرمانبەران، ئەگەر تۆزێکیش دوا بکەوێ.
یەحیا سابیر