Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چوارشەممە و پێنجشەممە پشووی فەرمییە

هەولێر-KDP.info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی چوارشەممە و هەروەها پێنجشەممەیشی بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە، کرد بە پشوو.

بە بۆنەی رۆژی یەكی موحەڕەمەوە كە سەری ساڵی كۆچییە، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و هیواخوازین ئەم یادە ببێتە مایەی سەقامگیری و ئارامیی ناوچەكە بە گشتی و، ئەو بارگرژییەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە نەمێنێت.

بە هاووڵاتیانی ئازیزی هەرێمی كوردستانی رادەگەیێنین كە رۆژی چوارشەمە 14ـی ئۆكتۆبەر كە رۆژی یەكی موحەڕەمی سەری ساڵی تازەی كۆچییە و پێنجشەممە 15ـی ئۆكتۆبەر دەبێتە پشووی فەرمی، هەروەها دەوامی فەرمی رۆژی یەكشەممە 18ـی ئۆكتۆبەر دەست پێ دەكاتەوە.
سەفین دزەیی
گوتەبێژی فەرمی حكومەت
2015/10/13