Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕۆیتەرز: نێچیرڤان بارزانی، وەزیرەكانی گۆڕانی لە پۆستەكان دوور خستەوە.. بۆ پاراستنی بارودۆخەكەیە

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆكوەزیران (نێچیرڤان بارزانی) بانگی وەزیرەكانی بزووتنەوەی گۆڕانی كردووە و بە فەرمی پێی گوتوون كە دەبێت پۆستەكانیان جێ بهێڵن.

(سەفین دزەیی) بۆ "رۆیتەرز" گوتی: "سەرۆكوەزیران، وەزیرەكانی گۆڕانی بۆ پاراستنی بارودۆخەكە لە پۆستەكان دوور خستەوە".
بزووتنەوەی گۆڕان لە كابینەی هەشتەمدا پۆستەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، دارایی، بازرگانی و ئەوقافی لابووە.
لەبارەی ئەوەی كێ دەچێتە جێگایان، (دزەیی) دەڵێ، وەزیرەكانی ئێستای كابینەی هەشتەم بە شێوەیەكی كاتی دەچنە جێگایان.