Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چوار داعشە تیرۆریستی دیكه، خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرد

كه‌ركووك -KDP.info-  بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ چوار داعشە تیرۆریستی کورد، خۆیان ڕادەستی ھێزی پێشمەرگە کرد.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا چوار تیرۆریستە داعشی کورد خۆیان ڕادەستی ھێزی پێشمەرگە کرد؛ سێانیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن.

عەمید (سەرحەد قادر) گوتیشی، ئێستا ئەو چوار تیرۆریستە لە پارێزگای کەرکووکدا ڕاگیراون و، دەزگای ئەمنی لێیان دەکۆڵێتەوە.
بڵند ئیبراھیم