Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

له‌ ئاكرێ 520 قوتابی كه‌لوپه‌لی قوتابخانه‌یان پێ درا

ئاكرێ-KDP.info-  (نەجیبە نەجیب) پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سنووری پەروەردەی شارۆچکەی ئاکرێ کەلوپەلی خوێندن بەسەر قوتابیانی چەند قوتابخانەیەک دابەش كرد.

(نەجیبە نەجیب) پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە سنووری پەروەردەی شارۆچکەی ئاکرێدا قوتابخانەکانی 'دەشتیل، کێلەسپی، کلیلەبی، گۆجار، سەرسول'ـمان بەسەر کردەوە، لەو هەموو قوتابخانانە کەلوپەلی خوێندنم  بەسەر منداڵانی شەهیدان دابەش کرد، ئەوەیش کەمترین وەفادارییە بۆ خوێن و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان  کە ئەو کەلوپەلانە بۆ زیاتر لە 520 قوتابی بوون، کە پێک هاتبوون لە دەفتەر، قەلەم، قەلەمتراش و مەستەڕە و لەگەڵ چەند کەلوپەلێکی دیکە، کە ئەوەیش بەشێکە لە پرۆگرامی من بۆ هاوکاریکردنی کەسوکاری شەهیدان و خێزانە هەژارەکان".

ڕابین شێروانی