ته‌نیا كوردی
گۆڕان چییه؟
گۆڕان ئه‌زموونی له سیسته‌می حوكمڕانیدا نییه، بۆیه به زوویی ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه، چونكه پاشخانی گۆڕان بریتییه له تۆراوه‌كانی یه‌كێتی و ئیسلامییه‌كان و، به ژماره‌یه‌كی كه‌متریش حزبه‌كانی دیكه. گۆڕان له پاشخانی زروفێكی مێژوویی‌دا هه‌ڵتۆقیوه و خۆڕسكانه دروست نه‌بووه، ڕاستییه‌كه‌ی گۆڕان به نادڵی له‌دایك بووه. گۆڕان له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌یه‌كی نمایشكاریی راگه‌یاندن بووه بۆ تیماركردنی سایكلۆژیه‌تی بریندارانه‌ی خۆی، كه هێشتا بریندارییه‌كه‌ی (هه‌ڵگری رق و كینه) رێگه‌ی نه‌داوه ببێ به پڕۆژه‌یه‌كی فیكری نه‌ته‌وه‌یی و ئیداری و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی حوكم. گۆڕان له‌سه‌ر حیسابی ده‌نگێك گه‌یشتووه‌ته په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، كه ئه‌وانیش له توڕه‌ییه‌وه گۆڕانیان كردووه به نوێنه‌ری خۆیان. گۆڕان له ژینگه‌یه‌كی ته‌واو توڕه‌دا هاتووه‌ته بوون، هه‌ر به‌و توڕه‌ییه‌ش چووه نێو حكوومه‌ته‌وه، چه‌نده ئاشتی كه‌یته‌وه هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی لێی هه‌لتۆقیوه. گۆڕان ته‌نیا جیۆگرافیایه‌ك ده‌ناسێ ئه‌ویش سلێمانییه و، هێشتا پڕۆژه‌كانی نه‌په‌ڕیونه‌ته‌وه دهۆك، هه‌ولێر، كه‌ركووك و، له‌و سنوورانه‌دا هه‌م به دژ ده‌ڕوانێ و هه‌میش خۆی پێ میوانه!؟ گۆڕان كۆكراوه‌ی ده‌نگی توڕه‌ی خه‌ڵكانێكه، كه هه‌ریه‌كه و هۆكارێك كۆی كردوونه‌ته‌وه و له قاڵبێكی توڕه‌ییدا بوونه‌ته پڕۆژه‌یه‌كی ناكامڵی ناڕۆشن! بۆیه هه‌رجاره و به جه‌مسه‌رێك گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێ و دواتریش خۆی، خۆی نه‌فی ده‌كاته‌وه.
بۆچی پارتی؟
سێره‌ی لوله‌كانی ره‌خنه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر له پارتی نه‌بێ، ئه‌وا واتێگه‌یشتووه ئیدی بێجه‌ماوه‌ر ده‌بێ! چونكه سه‌ركرده‌كانی گۆڕان به‌شێكیان تێستیان له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه كردووه تا دژی پارتی بن، ئه‌وا له‌نێو گه‌لدا براوه ده‌بن! براوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی دژایه‌تیی پارتی، چونكه زۆرن ئه‌وانه‌ی كه له ژینگه‌یه‌كی توڕه‌وه به پاشخانێكی رقه‌وه له پارتی ده‌ڕوانن و، له‌نێو گۆڕاندا خۆیان حه‌شارداوه. ئه‌وانه له قوتابخانه‌یه‌ك وانه دراون كه هه‌یانه، به‌رهه‌می توندوتیژیی ده‌ستێكی ده‌ره‌كییه و، هه‌یشه له‌به‌ر دژایه‌تیی خۆڕسكی بۆ كوردبوون و هه‌یشه له‌به‌ر تێنه‌گه‌یشتن بۆ دۆخه‌كه و، رقئه‌ستووری له نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له پارتی، چووه‌ته نێو گۆڕانه‌وه. به‌شێكی دیكه‌یش له ئاكامی لاساییكردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و ناوچه‌گه‌راییه‌وه بووه‌ته گۆڕان. ئه‌مه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی گۆڕانه. كه‌وایه ده‌بێ پارتی ئه‌وه‌ی لا په‌سه‌ند بێ، یه‌كه‌م ره‌وتێك كه بۆ دژایه‌تیی پارتی هه‌ڵتۆقیبێ و هه‌ڵگری په‌یامێكی دژایه‌تی بێ بۆسه‌ر پارتی، ئه‌وا ئه‌و ره‌وته‌ی گۆڕانه.
پارتی له قوتابخانه‌یه‌كی مێژوویی قوناغ دوای قۆناغ خۆی تازه كردووه‌ته‌وه و، ئه‌زموونی له سیسته‌می حوكمڕانیی شاخ و چۆنیه‌تیی ئیداره‌دانی شۆڕشه‌كان وه‌رگرتووه؛ له‌سه‌رده‌می شاریشدا پارتی شۆڕشێكی دیكه‌ی له‌نێو شۆڕشی شاخدا به‌رپا كردووه و، كردوویه‌تی به بنه‌مای دروستكردنی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی دی. پارتی له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ی كردووه، كه رێك پێچه‌وانه‌ی ستراتیژی گۆڕانه كه له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی بنه‌مای فه‌وزه‌ویه‌ت گه‌شه‌ی كردووه و ده‌كات، بۆیه خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان پارتی و گۆڕان نییه.
بۆچی كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژی پارتی؟
پڕۆه‌ی پارتی، گشتی به ناوی ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌روه‌ریی جه‌ماوه‌ر ده‌ست پێده‌كات و رووكردنه له داهاتوو، چونكه پارتی له رابردوودا زۆر ژیاوه و له ئێستایشدا بوونی به‌هێزه، ئه‌وه‌ی ده‌یشیه‌وێ كاری له‌سه‌ر بكات، داهاتووه؛ به‌ڵام گۆڕان وه‌ك ره‌وتێك رابردووی نییه و له ئێستایشدا پیگه‌ی نییه، بۆیه داهاتووی له‌بیر كردووه. گۆڕان ده‌یه‌وێ له سێبه‌ره‌وه دژایه‌تیی پارتی بكات، چونكه ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی پارتی پێگه‌یه‌ك بۆ خۆی دروست بكات.
ئه‌نجام
له سیسته‌می حوكمڕانیدا هه‌ر پارتێك خاوه‌ن دیت و په‌یامێكی تایبه‌ت به‌خۆی نه‌بێ و له‌سه‌ر ئه‌فكاری پارتێكی دیكه ژیابێ، گه‌شه‌ی سه‌خت بووه! چونكه سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه ستراتیژییه‌كانی پارتێكی دیكه، ئه‌و ره‌وته لۆكاڵیتر ده‌كات و بچووكی ده‌كاته‌وه. ئه‌وه گۆڕانه ئێستا له غیابی نه‌بوونی له به‌ره‌ی جه‌نگی دژ به داعش و، نه‌بوونی مه‌فهومی بۆ سیسته‌می حوكمڕانی و ده‌وڵه‌تداری، نخوێندنه‌وه‌ی ناواقیعی بۆ ئه‌و گۆرانكارییه جیهانیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا دێنه پێشێ و، جه‌ختكردنه‌وه‌یان بۆ كاركردن له‌سه‌ر دژایه‌تیی پارتی، زیاتر و زیاتر گۆڕان لۆكاڵیتر و بچووكتر ده‌كاته‌وه.
هه‌ر ئه‌م جۆره له دنیابینییه به‌رته‌سكه‌ی گۆرانه وا ده‌كات، كه هه‌م به لۆژیكی ئۆپۆزسیۆنی فه‌وزه‌ویانه‌وه و هه‌میش ده‌ستێك له حكوومه‌ت، له چاكه‌كان پشكی هه‌بێ و له كه‌موكوڕییه‌كانیش سه‌نگه‌ر له پارتی بگرێ، به‌شداریی ئه‌و هێزه له حكوومه‌تدا سه‌خت ده‌بێ.