Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕێنمایی بە پەلەی سەرۆك بارزانی بۆ تێكڕای دامودەزگە هەرێمی و ئەمنی و كارگێڕی و حزبییەكانی هەرێمی كوردستان

هه‌ولێر-KDP.info-  لەبارەی ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و گرژییەكانی ئەمڕۆی شاری قەڵادزێ، بۆ تێكڕای دامودەزگای هەرێمی و ئەمنی و كارگێڕی و حزبییەكانی هەرێمی كوردستان، ڕێگە نەدەن گرژییەكان پەرە بستێنێت و شوێنەكانی تر بگرێتەوە و دەزگە پەیوەندیدارەكانیش دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو ڕێگەیەك بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە بگرنە بەر.
ئەوانەیشی بەرپرسن لەم ڕووداوانە بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و خۆیان بەرپرسن لە ئەنجامی كردەوەكانیان.


مه‌سعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
9ـی 10ـی 2015