Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەی ئەم دوو شوێنە دەدرێت

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەی مانگی 7ـی 2015ـی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەگەڵ هێزی ئامادە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە كە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە 7_8/10/2015، مووچەی مانگی 7ـی 2015ـی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لەگەڵ هێزی ئامادە دابەش دەكرێت.

ئومێد بابان