ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە گوایە بۆ ئەوەی داوای مافەکانیان نەکەن، هەڕەشە و ڕێگری لە مامۆستایان و فەرمانبەران کرابێت.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان (یاسین سەلیم مزووری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە ھەڕەشە لە فەرمانبەر و ماموستایان کراوە تا مان نەگرن و خۆپێشاندان ئەنجام نەدەن، دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکی نییە، هەڵبەت ئەمە تۆمەت دروست کردنەوە."
(مزووری) گوتیشی، "پیشەی ھەندێک ئەندام، بووەتە تۆمەت دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناراست و اننەوەی پشێوی، ئەگینا لە شاری ھەولێر ھەڕەشە لە ھیچ کەسێک نەکراوە."
بڵند ئیبراھیم