Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكان، داعشیان باش کوتاوە و 20ـیان لێ كوشتوون

باشیك -KDP.info-  هێزەكانی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانی، بنكە و بارەگاكانی تیرۆریستانی داعشانیان لە شارەدێی باشیك بۆردوومان كرد و ژمارەیەك تیرۆریست كوژران و چەند ئۆتۆمبێلێكیشیان تێک‌شکێندران.


(حەمید ئەفەندی) بەرپرسی میحوەری باشیكی هێزەكانی پێشمەرگە،‌ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ماوەی دوو شەوە  فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان‌ و هێزەكانی پێشمەرگە، بە چڕی مۆڵگە و بنكەی تیرۆریستانی داعش لە شارەدێی باشیك بۆردوومان دەكەن و ئامانجی خۆیان بە تەواوی پێكاوە و زیانێكی باشیان بە تیرۆریستان گەیاندووە".

(ئەفەندی) دەیشڵێت: "فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان‌ لە بۆردوومانی دوێنێ شەو تا درەنگانێك بەردەوام بوون لە كوتانی بارەگاكانی تیرۆریستان و، دەتوانین بڵێین لەم دوو شەوەدا لە بۆردوومانەكەی هێزەكانی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكاندا بۆ سەر مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش، نزیكەی 20 تیرۆریست كوژراون و برینداریشیان هەیە هەرچەندە پێشبینیی زیاتریش دەكەین، هەروەها شەش ئۆتۆمبێلیشیان بە تەواوی تیرۆریستەكانی ناویەوە، سووتاون".

نەشوان بەرزنجی