Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمڕۆ هەولێر پەیامی ئاشتی بە جیهان دەگەیێنێت

 

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە هەولێر ڕاكردنێك لە پێناوی ئاشتی لە رۆژی جیهانی ئاشتی "Peace One Day"ـدا بەڕێوە دەچێت.

 ئەم ڕاكردنە لەلایەن "ئەنجوومەنی رێكخراوە ناحكوومییەكانی كوردستان، ماراسۆنی نێودەوڵەتیی هەولێر، رێكخراوی یارییەكانی ئاشتیی جیهان و، كۆمەڵەی دۆستایەتیی كوردستانی – ژاپۆنی"،  ئەنجام دەدرێت.

  سەعات 4 و 30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 21/9/2015 لە راڕەوی راكردن لە دەرگای پشتەوەی پاركی (سامی عەبدولڕەحمان) بەرانبەر هۆتێل دیڤان ڕاكردنە جەماوەرییەكە دەست پێدەكات.

ئەم راكردنە، پاڵپشتییە بۆ پەیامی ئاشتی و تەبایی و برایەتی و هاوژیانی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و هەموو جیهاندا، هەروەها بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتیخوازانەی گەلی كوردستانە بە هەموو جیهان و ڕەتكردنەوەی توندوتیژی و تیرۆرە بە هەموو شێوازەكانییەوە.

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان لەساڵی 2001 دا بڕیاریدا ڕۆژی 21ی ئەیلولی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی جیهانی ئاشتی دیاریبكرێت و ئەمسالیش یادەكە بەدروشمی ( هاوپشكی لەپێناوی ئاشتیدا ) بەڕێوەدەچێت.