Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئێران نەوتەکەی بۆ ئەم وڵاتانە ڕەوانە دەکات و گرێبەستیش لەگەڵ ئەم کۆمپانیایانەدا دەکات

هەولێر-KDP.info-  لە گرینگترین مەرجەکانی ئێران بۆ ڕێککەوتنە ناووکییەکەی لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەک، هەڵگرتنی کۆی سزا سەپێندراوەکانی سەریەتی.

ئەگەر ئەو سزا سەپێندراوانەیش لەسەر ئێران هەڵبگیرێن، ئەوا بەرهەمهێنانی نەوت و غاز زیاتر دەکات، هەناردەیش بۆ وڵاتانە زیاتر دەکات کە بە هۆی سزاکانیەوە ڕێژەی هەناردەکردنەکەی دابەزیبوو.


*یەکیەتیی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠١٢ـدا، ڕێگری کرد لەوەی نەوتی ئێران هاوردە بکەن و بڕیارییان دا هیچ گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ تاراندا واژۆ نەکەن.
*ئێران چوارەم گەورەترین یەدەگی لە جیهاندا هەیە کە ١٥٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠ بەرمیلە.
*دووەم گەورەترین یەدەگی غازی لەسەر ئاستی جیهاندا هەیە.
*٢.٨٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت.
*وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت، پاش شەش مانگی دی، وڵاتەکەی ملیۆنێک بەرمیل نەوت دەخاتە سەر ئەو بڕەی کە بەرهەمی دەهێنێت.
*ئەو وڵاتە چاوی لەوەیە کە هەناردەی نەوتەکەی بۆ وڵاتانی وەک چین، ژاپۆن، هندستان، کۆریای باشوور و تورکیا زیاتر بکات کە بە هۆی سزاکانەوە ڕێژەکەی دابەزیبوو.
*چاوەڕوان دەکرێ کە ئێران پاش هەڵگرتنی سزاکانی سەری، گرێبەستی نوێ لەگەل گەورەکۆمپانیاکانی دنیا وەک گازپرۆم و تۆتاڵ و هیی دیکەیشدا واژۆ بکات.
پێچەوانەی چاودێران کە باوەڕیان وایە بە زیادکردنی هەناردەی نەوتی ئێرانەوە نرخ دێتە خوارێ، ئێران دەڵیت، زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی، کاریگەری بەسەر بازاڕەکانی جیهانەوە نابێ.

زریان زیاد