Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی لەگەڵ یەکگرتوودا کۆ دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی پارتی(نێچیرڤان بارزانی)، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی(فازڵ میرانی) و، هەریەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی (ئازاد بەرواری)، (دکتۆر ڕۆژ نووری شاوێس)، (ڕێبوار یەڵدا) و (دڵشاد شەهاب) ئەندامی سەرکردایەتی، کەمێکی دی لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیدا کۆ دەبنەوە.
وەک (دڵشاد شەهاب) بە KDP.infoـی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە سەعات یازدەی ئەم پێشنیوەڕۆیە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەبێ لە هەولێر.
هەڵبەت ئەمەیش یەکەم هەنگاو و یەکەم کۆبوونەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستانە پاش کۆبوونەوەکەی ٢٣ـی حوزێران کە پەرلەمانی کوردستان سازی دا.

ئەگەرچی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە وەها بڵاو ببووەوە کە ئەو شاندەی پارتیی دیموکراتی کوردستان کە بۆ دانوستان پێک هێنراوە، لەگەڵ کۆی لایەنە سیاسییەکانی کوردستاندا کۆ دەبێتەوە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە پارتی پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ یەکگرتوودا لەگەڵ کام لایەنەی دیکەدا کۆ دەبێتەوە، کە مەەبست لێی گێرانەوەی چوار لایەنە براوەکەی هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستانە بۆ پرەنسیپی سازانی نشتیمانی، لەسەر کۆی پرسە نیشتیمانی و چارەنووسسازەکان.