Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی لەلیژنەی ئامادەكردنی‌ دەستووردا هیچ كێشەیەكی لەگەڵ پێگەی ئایین نیە

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی‌ ئامادەكردنی‌ دەستوور بۆڕاپرسی  دەڵی، ده‌نگۆی وایان بڵاوكردووه‌ته‌ كه‌ گوایە پارتی دژی ئەوەیە پێگەی ئایین لە دەستوور جیگەی بكرێتەوە, بەڵام ئه‌م ده‌نگۆیه‌ ناڕاسته‌و ئێمە هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ پێگەی ئایین نیەو بەتایبەتیش ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

(د. فرسەت سۆفی‌) ئەندامی‌ لیژنەی‌ ئامادەكردنی‌ دەستوور بۆڕاپرسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند": كەسانێك هەڵساون بە بڵاوكردنەوەی پروپاگەندەو قسەی ناڕاست كە گوایە پارتی دژی ئەوەیە پێگەی ئاین لەناو دەستوور جیگەی بكرێتەوە, ئێمە وەكو گروپی پارتی لەناو لیژنەی‌ ئامادەكردنی‌ دەستوردا هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ پێگەی ئایین نیەو بەتایبەتیش ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئێمەبووین لە ئاخر كۆبوونەوەدا بە لایەنەكانی ترمان گوت كە ئێوە بڕۆن لەسەر پێگەی ئایینیش ریك بكەون، ئێمە واژۆی دەكەین بۆتان .
رایشیگەیاند": تەنها هەندێك تیروانینی جیاواز له‌سەر هەندێك چەمك هەیە و لەسەر زۆربەی خاڵەكان كۆكین, ئەو مادەیەی كەتەرخان كراوە بۆ پێگەی ئایین لەناو دەستوور لە پێنج بڕگە پێكهاتووە ئێمە لەسەر چوار بڕگەی هاوراین و رێك كەوتووین تەنها برگەیەك ماوەو لەسەر ئەویش رێكدەكەوین , ئێمەی پارتی هەمیشە بەگەورەیی و گرینگی لە رۆڵی ئایین دەڕوانین بەتایبەتی لە كۆمەڵگەی كوردستان كە زۆرینەی هەرە زۆری موسڵمانن."
ئەو ئەندامی‌ لیژنەی‌ ئامادەكردنی‌ دەستوور بۆڕاپرسی گووتیشی: دەستوور ڕەهەندێكی‌ نیشتمانی‌ هەیە بەپێویستی دەزانم كە هەموو لایەك لەبارەی‌ هەمواری‌ دەستوورەوە بگەنە سیغەیەكی هاوبەش, هەر خۆیشی یاسای چواری ساڵی 2015 یاسای ئامادەكردنی پرۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان بۆ راپرسی فەرزی كردووە كە دەبێ مامەڵەكردن لەگەڵ دەستوور لە چوارچێوەی سازان بێت, ئەم بابەتانەش سازانی لەسەر دەكرێت كە رەهەندی نیشتیمانیان هەیەو بابەتی گەورەن، بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە سەرجەم لایەنەكان كۆك بن و بسازێن.
(سۆفی‌) ئاماژەیشیدا كە: ئەگەر دەستوریشمان نەبێت هەر فەراغی یاسایی دروست نابێت, چونكە ئێمە كۆمەڵێك یاسامان هەیە كە سروشتی دەستووریان هەیە, بەڵام بوونی دەستوور زۆر گرینگە لەم قۆناغەو مافیكی یاسایی هەرێمی كوردستانیشە. بەدڵنیاییەوە دوواكەوتن و نەبوونی دەستوور بە یەكێك لەكەموكورتییه‌كان بۆمان هەژمار دەكرێت بۆیە گشت هەوڵێك دەخەینەگەر بۆئەوەی هەرێم ببێتە خاوەنی دەستووری خۆی.
پێوەست بەكارەكان لەلیژنەی ئامادەكردنی‌ دەستووردا ئاماژه‌یشی دا: تائیستا دەروازەی سەرەكیمان تەواو كردووە و دەستمان كردووە بە دەروازەی دووەم كە كە مافو ئازادیە گشتییەكانە, كاروبارەكان زۆر باش دەڕۆن و تەواوی هەوڵی خۆیشمان خستووه‌تە گەڕ بۆئەوەی كارەكان به‌ته‌واوی و به‌خێرای ته‌وابكرێن.
سەرباز واحد