Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

500 ملیار دینار بۆ ناوچە ئازادكراوەكان دابین دەكرێت

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی رایگەیاند، وەك سەرەتایەك بۆ نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی لە دەستی داعش رزگار كراون، حكوومەتی عێراق بڕی 500 ملیار دیناری تەرخان كردووە، ئەو بڕیارە ئەو ناوچانەیش دەگرێتەوە كە لە سنووری هەرێمی كوردستانن.

ئەندامی لیژەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی پارتی حاكم (سەرحان محەممەد)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگار كراون، حكوومەتی عێراق وەك سەرەتایەك بڕی 500 ملیار دیناری تەرخان كردووە، ئەو بڕەپارەیەیش ناوچەكانی سنووری هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و بڕیار وایە ئەنجوومەنێكی ئاوەدانكردنەوە دابمەزرێت و سەرپەرشتیی ئەو سندووقە بكات، كە ئەو بڕەپارەیەی بۆ ئەو ناوچانە تێدا دادەنرێت".

رابین شێروانی