Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور گوندێكی دیكەی رزگار كرد

مەخممور-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور گوندێكی دیكەی ئازاد كردەوە.

لە بەردەوامیی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سنووری شنگال و زوومار کە ئێستا پێشمەرگە لەنێو شنگالە، لە میحوەری مەخمووریش پێشمەرگە دەستی بە پێشرەویی کرد و، گوندیکی دیکەی لەو سنوورە ئازاد کرد و تیرۆریستانی وەدەرنا. پێوەست بەم سەركەوتنە لە میحوەری مەخموور، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەو میحوەرە (سەلیم سوورچی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور هێرشی كردە سەر تیرۆریستانی داعش و توانی گوندی شۆرەپەلكە لە دەست داعش رزگار بكرێتەوە.

(سەلیم سوورچی) گوتیشی، لەو شەڕەدا هێزی پێشمەرگە هیچ زیانێكی پێ نەگەییشتووە و داعشیش نەیتوانی بەرگری بكات و تەنیا بەرگرییەكی لاوازیان هەبوو.

ئەوەیشی خستە ڕوو كە، لە ئێستادا تەنیا هەندێ تەقە هەیە و شەڕەكە كۆتایی پێ هاتووە.
بڵند ئیبراهیم