Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بزانە هەرێم چەند ترلیۆن دیناری لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ دیاری كراوە

بەغدا-KDP.info-  ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (ئەحمەد حاجی رەشید)، بە kdp.infoـی راگەیاند كە، پشكی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بە 177 ترلیۆن و 410 ملیار و 236 ملیۆن و 590 هەزار دینار دیاری كراوە، بەڵام سبەی شەممە، حكوومەتی عێراق تاوتووی پڕۆژەیاساكە دەكات و بڕیاریشە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بۆ پەرلەمانی رەوانە بكات.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (ئەحمەد حاجی رەشید) بە kdp.infoـی راگەیاند كە، بودجەی ئەمساڵی عێراق دەكاتە  (150634421211000) دیناری عێراقی، پشكی هەرێمیش لە بودجەی عێراق 177 ترلیۆن و 410 ملیار و 236 ملیۆن و 590 هەزار دینارە.

(ئەحمەدی حاجی رەشید) روونی كردەوە، بە گوێرەی ئەو پڕۆژەیاسایە، پێویستە عێراق رۆژانە دوو ملیۆن و 750 هەزار بەرمیلی نەوت هەناردەی دەرەوە بكات، هاوكات هەرێمی كوردستانیش 150 هەزار بەرمیل و لە كەركووكیش 300 هەزار بەرمیل، لە رۆژێكدا هەناردە بكرێت و، نرخی یەك بەرمیلی نەوتیش بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە.
ئەو پەرلەمانتارەی كورد لە بەغدا راشیگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەنیا بەیانی لە بەردەستە، تا كەموكورتییەكانی پڕۆژەیاسای بودجە چارە بكات، ئەگەر رۆژی یەكشەممەیش بودجە رەوانەی پەرلەمان نەكرێت، ئەوا پەرلەمانی عێراق پشوو دەگرێت. جێی ئاماژەیە دوێنێ بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، (فازڵ نەبی) بە KDP.infoـی راگەیاند كە، 17% وەك پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق جێگیر كرایەوە.

بڵند ئیبراهیم