Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

زوممار بە تەواوی ئازاد کرا.. پێشمەرگە سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمار کرد

هێزی پێشمەرگە لە نێو زومماردا. ئەمڕۆ

زوممار-KDP.info-  ئەفسەرێکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری زوممار، ئازادکردنەوەیجبە تەواوەتیی شارەدێی زومماری لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە ڕاگەیاند. دەشڵێت لە میانەی هێرشی قارەمانانەی پێشمەرگەدا، زیانی یەکجار زۆر لە تیرۆریستان دراوە و کوژراوی زۆریان لە پاش خۆیان جێ هێشتووە.

ئەفسەری ھێزی پێشمەرگە (موقەددەم جەلال) بە KDP.INFOی راگەیاند: "پاش شەڕێکی سەخت لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا کە لە سەعات شەشی ئەم بەیانییەوە بەردەوام بوو، ھێزی پێشمەرگە توانی ناحیەی زوممار بە تەواوەتی ئازاد بکات و زیانێکی زۆریشیان بە داعش گەیاندووە."
(موقەددەم جەلال) گوتیشی، لەئێستادا تەنیا لە ناوچەی گرڤر، سووکە شەڕێک ماوە کە چەند چەکدارێکی داعش لە سێ چوار بینایەک ماون و، ھێزی پێشمەرگەیش لە ھەوڵی ئازادکردنی ئەو شوێنەیەشدایە."
زیاتر گوتی، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش کوژراون، بە جۆرێک ھیچ چەکدارێک دەرنەچووە و ھەموو ئەوانەی کە کە لەو ناوچەیە بەرەوڕووی پێشمەرگە بوونەتەوە، کوژراون.
بڵند ئیبراھیم