Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

(عەبدولباری حەققاوی)ـی بەرپرسی سەربڕینەکانی داعش، بە دەستی پێشمەرگە کوژرا.. لە بەنداوی مووسڵ زەبری گورچکبڕیان لێ دراوە

هەولێر-KDP.info-  سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە میحوەری بەنداوی مووسڵ ڕایگەیاند، لەو بەرەوڕووبوونەوەیەی ئەمڕۆی نێوانیاندا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش، لە بەرەی شەڕ لە بەنداوی مووسڵ، هێزەکانی پێشمەرگە، زەبری کوشندەیان لە تیرۆریستانی داعش داوە و گەورەسەرکردەیان(عەبدولباری حەققاوی) ناسراو بە (ئەبو قەحتان) و جێگرەکەیان کوشتوون.
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی بە KDP.info ـی ڕاگەیاند، "لە ئەنجامی شەڕ و ڕووبەڕووبووەنەوەی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ چوارشەممە 22-10-2014 لە بەرەی بەنداوی مووسڵ، بەرپرسی هێزی تەلحەی چەكدارانی داعش(عەبدولباری حەققاوی) ناسراو بە (ئەبو قەحتان) كە بە سەركردەیەكی سەربازی و پلەبەرزی داعش هەژمار دەكرێت و یەكێكە لەو كەسانەی بەرپرسە لە كوشتن و سەربڕینی خەڵك و بە ناووبانگە لە دڵڕەقی و زۆرداری، لە ئەنجامی شەڕ و ڕووبەڕووبووەنەوەی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشدا كوژرا.
سەرچاوەکە هاوکات ڕایگەیاند، "هەر لەو بەرەوڕووبوونەوەیەی نێوان پێشمەرگە قارەمانەکاندا، ژمارەیەكی تریش لە ئەمیر و بەرپرسە سەربازییەكانی داعش، لەم شەڕەدا كوژراون و لەنێوانیاندا (ماهر ئەبو جاسم) كە جێگری (ئەبو قەحتان) بوو، هەیە."