Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی یاسای بودجەی حیزبەكان و دەستەی هەڵبژاردنی واژۆ كردن

راوێژكاری راگەیاندنی پەرلەمان (تاریق جەوهەر)

هەولێر-KDP.INFO- راوێژكاری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەردوو یاسای پێدانی بودجەی حیزبەكان و یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادرن و راپرسیی لە هەرێمی كوردستاندا پەسەند كردن.


راوێژكاری راگەیاندنی پەرلەمان (تاریق جەوهەر) بە KDP.INFO-ی رایگەیاند، بەپێی دوو نووسراوی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ژمارە 511  و 512  كە لە 31-8-2014 دەرچوون و رۆژی 1-9-2014 گەیشتوونەتە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی هەریمی كوردستان هەردوو یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیی لە هەرێمی كوردستان- عێراق و یاسای ژمارە 5-ی پێدانی بودجەی حیزبەكان  لە هەرێمی كوردستان- عێراق پەسەند كرد.

راوێژكاری راگەیاندنی پەرلەمان ئەوەیشی روون كردەوە كە، هەردوو یاسای كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی و یاسای پێدانی بودجەی حیزبەكان لە هەرێمی كوردستان، دوای بڵاوبوونەوەیان لە رۆژنامەی فەرمیی وەقاییعی كوردستان  جێبەجێ دەكرێن.

پێشتر یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 18-ی رۆژی 23/7/2014  داڕێژرا و لە 14-8-2014  ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرا.

هەروەك یاسای پێدانی بودجەی حیزبەكان لە هەرێمی كوردستان لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 19-ی رۆژی 23-7-2014 داڕێژرا و  لە رۆژی 14-8-2014-دا ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كرا.