Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرچاوەیەک: پەکەکە ڕێگریی لە گەیاندنی یارمەتیی سەربازی و مرۆیی بە دەڤەری شنگال دەکات

شنگال-KDP.INFO-  سەرچاوەیەكی مەیدانی  لە دەڤەری شنگال ڕایگەیاند، چەكدارانی پەكەكە ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێگرییان كردووە لەوەی یارمەتیی سەربازی و مرۆیی بگاتە دەڤەری شنگال.
سەرچاوەیەکی مەیدانی بە –ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە یەکی ئەیلوولی 2014، هێزە چەكدارەكانی پەكەكە، نەیانهێشتووە یارمەتیی مرۆیی و سەربازیی هەرێمی كوردستان بۆ دەڤەری شنگال بچێت، بە بیانووی ئەوەی كە پێویستە هەموو هاوكارییێكی سەربازی و مرۆڤی بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەوان و لەژێر كۆنتڕۆڵ و ئاڵای ئەواندا ئەنجام بدرێت.
بە گوتەی ئەو سەرچاوە مەیدانییە، خەڵكی دەڤەری شنگالیش ئەم داوایەی هێزەكانی سەر بە پەكەكەیان ڕەت كردووەتەوە.