Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مالیکی، یەکشەممە دوابەریدی ئەنجوومەنی وەزیران وەردەگرێ

سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر (نووری مالیکی)

هەولێر-KDP.INFO-  سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، (نووری مالیکی) فەرمانی داوە کە یەکشەممەی داهاتوو، دوابەریدی ئەنجوومەنی وەزیران وەردەگرێ.
سەرچاوەکەی نووسینگەکەی (مالیکی) بە پێگەی (ئەلغەدپرێس)-ی ڕاگەیاندووە، "سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر(نووری مالیکی)، ئەم ئێوارەیە فەرمانێکی ئاراستەی ئەندامانی نووسینگەکەی کردووە کە، یەکشەممەی داهاتوو و وەک سەرۆکوەزیران دوابەریدی کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران وەربگرن."

زریان زیاد