Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

داعش مەزارگایەكی كاكەییەكانی تەقاندەوە

مووسڵ-KDP.INFO-  كەمێك بەر لە ئیستا چەكدارانی تیرۆریستی داعش (بابە یادگار) کە مەزارگای پیرۆزی كاكەییەكانە، تەقاندەوە.
هاووڵاتیێكی گوندی تولەبەنی کاکەییەکان بە ناوی (عامر) بە kdp.info ی ڕاگەیاند: "كەمیك بەرلە ئیستا، چەكدارانی تیرۆریستی داعش، مەزارگای (بابە یادگار)-یان لە گوندی تولەبەنی ناوچەی خازر، تەقاندەوە."
(عامر) گوتی: "ئەو مەزارگایە شوێنی خوداپەرستی و نوێژی كاكەییەكانە و لە لای ئەوان پیرۆزیی خۆی هەیە."
ئاماژەیشی دا: "ماوەیەكە ئیمەی كاكەییش وەكو شەبەك و ئیزدی و مەسیحییەكان كە كەمینەین و لە سنووری پارێزگای مووسڵ نیشتەجێیین، لە لایەن چەكدارانی داعشەوە كراوینەتە ئامانج و ماڵ و حاڵی خۆمان جێ‌ هێشتووە."
نەشوان بەرزنجی