Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە لە چەندین لاوە هێرشیان بۆ سەر جەلەولا و سەعدیە بەرپا كرد

جەلەولا-KDP.INFO-  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری جەلەولا و سەعدیە و بە پاڵپشتیی فڕۆكە جەنگییەكان، لە چەندین لاوە هێرشیان بەرپا كردووە و لە پێشڕەویدان.
(نەقیب ڕێبین) لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕەوە بە KDP.INFOی ڕاگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەكانی پێشمەرگە بە پاڵپشتیی فڕۆكە جەنگییەكان لە دوو قۆڵەوە هێرشیان بەرپا كرد بۆ هەردوو ناحیەی جەلەولا و سەعدیە.. لە ئیستادا لە هەردوو قۆڵەوە لە پێشڕەویی بەردەوامدان، شەڕیش بەردەوامە و لە ئیستادا لە خاڵی پشكنینی كوباشی كە لە شاروچكەی سەعدیەوە نزیكە،  لە لایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كراوە"، دەربارەی میحوەری جەلەولایش گوتی، "پێشمەرگە لە چوونە ناو جەلەولا نزیك بوونەتەوە و چەندین شوێنی ستراتییژی و گرینگیان كۆنترۆڵ كردوون كە چەكدارانی تیرۆریستی داعش لەو شوێنانە هێرشیان دەكردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە."
دەربارەی زیانەکانی تیرۆریستانیش(نەقیب ڕێبین) گوتی: لە هێرشەكانی ئەو دوو شارۆچکەیەدا و لە میحوەری جەلەولا، زیاترلە 13 كوژراو و دوو برینداریان كەوتوونەتە دەست پێشمەرگە  و لە سەعدیەیش زیاتر لە 8 كوژراو و چەندان برینداریان هەیە و داعش لە پاشەكشەدان."

نەشوان بەرزنجی