Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشمەرگە دوو گوندی سنوری گوێڕیان كۆنترۆڵ كردنەوە

گوێڕ-KDP.INFO-  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ، هێرشێكی گەروەیان بەرپا كرد و توانیوانە بێ هێچ زیانێکی گیانی، دوو گوند ئازاد بكەن و چەند گوندێکیی تریش لە ناوچەیە لە ئازادكردن نزیك بوونەتەوە.
(عەقیدڕوكن سلیم سورچی) لە هێزی پشتیوانیی یەك لە میحوەری گوێڕ بەkdp.info ی ڕاگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو پێشەوە هێرشیان برد بۆ ئازادكردنی ئەو گوندانەی كە سەربە گوێڕ بوون توانیمان هەردوو گوندی زوممارە و ساقیە بگرین"، زیاتر گوتی "لە ئیستادا شەڕ بەردەوامە و پێشمەرگە لە هەڵمەتبردن بەردەوامن و چەكدارانی تیرۆریستی داعشیش خۆیان لەبەر زەبری کوشندەی هێرشەكانی پێشمەرگە ناگرن و ڕوو لە هەڵاتنن."
ئەو بەرپرسە سەربازییەی هێزەکانی پیشمەرگە هاوکت گوتی، "بۆ ئازادكردنی هەردوو گوندی كوشافیش، هێزەکانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان."
دەربارەی زیانەکانەوە (سەلیم سورچی) دەڵێت: "بە حۆشحاڵییە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شوێنانە بێ زیانی گیانیی هێزەكانی پێشمەرگە بووە، بەڵام تیرۆریستان چەندان كوژراویان هەبووە و ئوتۆمبێل وچەك و تەقەمەنیشیان لە پاش جێ‌ ماوە."
نەشوان بەرزنجی