Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئیبراهیم بێتەل دەكات

بۆ بنەماڵەی (ئیبراهیم بێتەل) كادیری ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیان..

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (ئیبراهیم بێتەل) كادیری ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیان و دڵسۆز و وەفاداری ڕێبازی (بارزانی)ـمان پێ گەیشت. كە درەنگانی شەوی 19 لەسەر 20ـی ئاب گیانی لە دەست دا.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵەی  تێكۆشەرەتان و هەموو خزم و كەسوكارتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین. لە خوای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
21/8/2014