Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی بۆ پارتییەکان: خۆتان ئامادە بكەن بۆ جێبەجێكردنی كوردستان یان نەمان

هەولێر-KDP.INFO-  (سەرۆک بارزانی) لە پەیامیدا کە بۆ هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتییە ڕاتدەگەیەنێت، پێویستە مێژووی پڕ سەروەریی پارتی بپارێزن و ئەمڕۆ كە كوردستان كەوتووەتە بەر شاڵاوی دڕندەترین تیرۆریستانی خوێنمژ، پێویستە خۆتان ئامادە بكەن بۆ جێبەجێكردنی كوردستان یان نەمان. خۆتان ساز بكەن و شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هێزەكانی كوردستانی پیلانی دوژمنان لەگۆڕ بنێن.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ بۆنەی شەستوهەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی دیموكراتی كوردستان

 

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

پەیامی من بەبۆنەی شەستوهەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەم كاتە هەستیارەدا بۆ هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتی ئەوەیە كە پێویستە مێژووی پڕ سەروەریی پارتی بپارێزن و ئەمڕۆ كە كوردستان كەوتووەتە بەر شاڵاوی دڕندەترین تیرۆریستانی خوێنمژ، پێویستە خۆتان ئامادە بكەن بۆ جێبەجێكردنی كوردستان یان نەمان. خۆتان ساز بكەن و شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هێزەكانی كوردستانی پیلانی دوژمنان لەگۆڕ بنێن.

كە باسی كۆمەڵكوژیی خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی دەكرێت، ئەوە كۆمەڵكوژیی كوردە، ئەنفالێكی ترە، كیمیابارانێكی ترە و، چۆن ئەنفالچییەكان و ئەوانەی خەڵكی كوردستانیان كیمیاباران كرد بە سزای خۆیان گەییشتن، ئەم تاوانبارانەیش بە سزای خۆیان دەگەن. ئەبێ كوردستان ببێتە گۆڕستانی تیرۆریستان و هەموو ناحەزانی گەلەكەمان.

سڵاو بۆ گیانی شەهیدە نەمرەكانمان

مسعود بارزانی

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان