Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کەورینی: هێرشێک بەرپا دەکەین، تا مووسڵ کۆنترۆڵ نەکەین ناوەستین.. چەکی قورسیشمان پێ گەیشتووە

زوممار-تایبەت KDP.INFO-  فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک دەڵێت، هێزەکانی پیشمەرگە تەواو خۆیان ئامادە کردووە و لە ھەموو لایەکەوە ھێرش بەرپا دەکەن و تا کۆنترۆڵکردنی مووسڵیش ڕاناوەستن.

 فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک(لیوا عەبدوڕەحمان کەورینی) بە kdp.infoی راگەیاند: "خۆمان کۆ کردووەتەوە و لە ھەموو ڕوویێکەوە ئامادەین و چەکێکی زۆریشمان بۆ ھاتووە، کە چەکی قورسن و، ھێرش دەکەینە سەر مووسڵ تا کۆنترۆڵی نەکەین ناوەستین."

 (لیوا عەبدوڕەحمان کەورینی) نیگەرانیی خۆیشی لە ئەو دەنگۆیانە نیشان دا کە باس لەوە دەکەن زوممار و کەسک لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵ کرابن و دەڵێت، "تەواو ئامادەین بۆ ئەوەی ھێرش بکەینە سەر مووسڵ."

(کەورینی) زیاتر گوتی، "داعش تێکشکێندراوە و بە سەدان کوژراو و برینداریان ھەیە."

ئەوەشی خستەڕوو، "پێشتر لەبەر خەڵکی مووسڵ ھێرشمان نەکردووە، بەڵام کە ئەوان بەم جۆرە ھێرش بکەنە سەر ئێمە، ئێمەیش وەک وەڵامدانەوەیەک ھێرشی سەر مووسڵ دەکەین بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بکەین."

 

بڵندئیبراھیم