هەولێر-KDP.INFO- لە سێیەم ڕۆژی جەژن و بەسەرکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا، (سه‌رۆك بارزانی) داوای له هێزی پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن، به‌مشێوه‌یه‌یش خوشك و براكانیان له ڕۆژئاوای كوردستانیش بپارێزن و هاوكارییان بكه‌ن.ڕایشیگه‌یاند: "ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا له ئارادایه كاتییه و كۆتایی دێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌ییی ته‌واو دابێت."
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) به یاوه‌ریی شاندێكی باڵای به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منیی هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله به‌سه‌ر كرده‌وه، كه به مه‌به‌ستی جه‌ژنه پیرۆزه و هەواڵپرسی و ئاگاداربوونی (سه‌رۆك بارزانی) له بارودۆخی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجام درا.
له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، (سه‌رۆك بارزانی) له یه‌كێك له باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا پیرۆزبایی جه‌ژنی له پێشمه‌رگه‌كان كرد و سوپاسی خۆراگری و ماندووبوونی پێشمه‌رگه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند: "ئێمه هه‌رگیز نه‌مانویستووه ته‌عه‌ددا له كه‌س بكه‌ین، له كاتی هه‌ڕه‌شه‌كاندا پێشمه‌رگه هه‌موو كات ئاماده بووه به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی بكات."
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، (سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌ی به ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه پێشمه‌رگایەتی ئه‌ركێكی پیرۆزه و مێژوو و ئاینده بۆ گه‌له‌كه‌ی دروست ده‌كات. ئه‌وه‌ی ببێته پێشمه‌رگه هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی خۆی بپارێزێ."
(سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌یشی دا كه، "ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا له ئارادایه كاتییه و كۆتایی دێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هێزی پێشمه‌رگه له ئاماده‌ییی ته‌واو دابێت، بۆ ئه‌م مەبەستەیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بین."
(سه‌رۆك بارزانی) هاوکات داوای له هێزی پێشمه‌رگه كرد، هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن، به‌مشێوه‌یه‌یش خوشك و براكانیان له ڕۆژئاوای كوردستانیش بپارێزن و هاوكارییان بكه‌ن.
له كۆتایی وته‌كه‌یدا (سه‌رۆك بارزانی) داوای له خوای گه‌وره كرد شه‌هیدانی پێشمه‌رگه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و برینداره‌كانیش به زووترین كات چاك ببنه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خواست.
له دوای وته‌كه‌ی (سه‌رۆك بارزانی)، له لایه‌ن به‌رپرسه مه‌یدانییه‌كان ئاماده‌ییی هێزی پێشمه‌رگه و بارودۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بۆ (سه‌رۆك بارزانی) شیی كرایه‌وه.
شایه‌نی باسه (سه‌رۆك بارزانی) له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا پارێزگای دهۆكی راسپارد به‌بێ جیاوازی ئایینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی خزمه‌ت و هاوكاری پێشكه‌شی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی رۆژئاوای دیجله بكات، كه له لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه ئاو، كاره‌با و خزمه‌تگوزارییان لێ بڕدراوه.