Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

تێکساس لە بڕیارەکەی پاشگەز بووەوە: ناتوانین دەست بەسەر نەوتی کوردستاندا بگرین

هەولێر-KDP.INFO-  ئەو دادوەرەی کە دوێنێ سێشەممە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی نەوتی کوردستانی دا، ئێستا دەڵێت، "ئەو دەستەڵاتە یاساییەی نییە" تا دەست بەسەر ئەو کەشتییە بارهەڵگرەدا بگرێت کە نەوتی هەرێمی کوردستانی گەیاندووەتە کەناراوەکانی ویلایەتی تێکساس.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمەریکایی، دادوەر(نانسی کییە جۆنسۆن) ڕاگەیاندووە، "ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە، 60 مایل لە کەناراوەکانی ئەمەریکاوە دوورە، ئەمەیش بەو واتایەیە کە، ئەو بڕیارەی کە پێشووتر بۆ دەستبەسەداگرتنی ئەو کەشتییە دەرکرابوو کە بەهای نەوتەکەی 100 ملیۆن دۆلارە، لە ئێستادا جێبەجێ ناکرێ."

 

دادوەرەکە هاوکات دەڵێت، "ئەو کێشەیەی کە لە نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا لە ئارادایە، پێویستە لە عێراق چارە بکرێت."

بەپێی هەواڵی مێدیاکانی ئەمەریکا، دادوەرێکی ئەمەریکایی، دوێنێ سێشەمممە، لەسەر سكاڵایەکی حکوومەتی عێراق بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی دا و نەیهێشت بەتاڵ بکرێت.


پێرێ دووشەممەیش پاش ئەوەی پۆلیسی دەریاوانیی ئەمەریکایی پاش پشکنینی، ڕێی بەو کەشتییە دا کە نزیکی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی کوردستانی بار کردووە، بە هۆی گەورەیی قبارەی کەشتییەکە ڕێی دا نەوتەکە بۆ چەند کەشتییەکی بچووکتر بگوازرێتەوە و دواتر بگەیەنرێتە بەندەری هیوستن و بەتاڵ بکرێنەوە.

 


ئەو کەشتییە کە نزیکەی ملیۆنێک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی هەڵگرتووە، بەهاکەی 100 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکاییە و شەممەی ڕبرد گەیشتە کەناراوەکانی ویلایەتی تێکساس لە ئەمەریکا.

 

سەرکەوت حەسەن