Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سکاڵاکەی عێراق لە ئەمەریکا لە بەرژەوەندیی ھەرێم یەکلایی دەبێتەوە

 

ھەولێر-KDP.INFO-  لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی نەوتی کوردستان لە تێکساس، ئەندامێکی لیژنەی سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەو سکاڵایە لە بەرژەوەندیی ھەرێمی کوردستان یەکلایی دەبێتەوە، چونکە دادگای فیدرالی پرۆسەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی بە یاسایی لە قەلەم داوە.

ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) بەKDP.INFOی راگەیاند: "دەستوور و دادگای فیدراڵی، پرۆسەی ناردن و فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان بە یاسایی لەقەڵەم داوە، بۆیە ئەو سکاڵایەی بەغدا لەسەر ھەرێمی کوردستانی تۆماری کردووە لە بەرژەوەندیی ھەرێم یەکلایی دەبێتەوە."

(دڵشاد شەعبان) گوتیشی: "ئەگەر ھەرێمی کوردستان دەقی دەستوور و نووسراوەکەی دادگای فیدراڵی پێشکەشی ئەو دادگایەی تێکساس بکات، کە عێراق سکاڵای لێ تۆمار کردووە، ھەرێمی کوردستان دەیباتەوە، چونکە دەستوور و دادگا پرۆسەی نەوتی ھەرێمیان لە بەژوەندیی ھەرێم یەکلایی کردووەتەوە."

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای هیوستن لە ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا، بە هۆی سکاڵایەکی عێراقەوە، دەستی بەسەر ئەو نەوتە خاوەی کوردستاندا گرتووە کە دوێنێ و پاش پشکنینی کەشتییەکە لە لایەن پۆلیسی دەریاوانیی ئەو وڵاتەوە، ڕێی پێ دابوو باتاڵ بکرێت.

بڵندئیبراھیم