Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سۆفی و موریدانی شێخ ڕەشید لۆلانی، تەقاندنەوەی مەزارگەکان ڕیسوا دەکەن.. ئامادەن بەرەوڕووی داعش ببنەوە

(شێخ ڕەشيد لۆلاني)

هەولێر-KDP.INFO-  سۆفی و موریدانی (شێخ ڕەشید لۆلانی)، لە پەیامێکیاندا کرداری تەقاندنەوەی مەزارگەی پێغەمبەران و پیاوچاکان و لەنێویشیاندا مەزارگەی(شێخ ڕەشید لۆلانی) لە لایەن گرووپی توندڕۆی داعشەوە شەرمەزار دەکەن و وێڕای پشتیوانی لە پەیامی (سەرۆك بارزانی)، ئامادەییان بە گیان و بە ماڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم تاقمە تیرۆریستە نیشان دەدەن.

 

دەقی پەیامی سۆفی و موریدانی (شێخ ڕەشید لۆلانی):

 

بسم الله الرحمن الرحیم

و من اظلم ممن منع مساجد الله أن یذكر فیها اسمه وسعى فی خرابها اولئك ما كان لهم ان یدخلوها الا خائفین لهم فی الدنیا خزی ولهم فی الاخرة عذاب عظیم

صدق الله العظیم

بەناوی گشت سۆفی و مورید و شوێنكەوتوانی ڕێزدار مەرحووم (شێخ ڕەشید لۆلانی) لە عێراق و توركیا و ئێران زۆر بە توندی ئیدانەی ئەم كارە نائینسانی و دوور لە هەموو بەها پیرۆزەكانی ئیسلام دەكەین كە ئەو تاقمە تیرۆریستەی بەناو داعش ئەنجامی دەدەن لەناو مووسڵ، لەوانەیش تێكدان و تەقاندنەوەی مزگەوت و مەزارگەی پێغەمبەران و پیاوچاكان لەناویشیاندا مەزارگەی مورشیدی ئێمە جەنابی (شێخ ڕەشید لۆلانی). ئەم كارە قێزەونانە ڕیسوا و شەرمەزار دەكەین و دەستخۆشی لە پەیامی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین و ئامادەین بە گیان و بە ماڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم تاقمە تیرۆریستە.

بسم الله الرحمن الرحیم

واذا قیل لهم لا تفسدوا فی الارض قالوا انما نحن مصلحون ألا انهم هم المفسدون ولكن لا یشعرون

صدق الله العظیم

سۆفی و موریدانی (شێخ ڕەشید لۆلانی) لە عێراق و توركیا و ئێران

27-7-2014