Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عێراقییەکان: مالیکی، بیرمان بۆ سەردەمی سەددام دەباتەوە

هەولێر-KDP.INFO- تەلەڤزیۆنی فەرمیی عێراقی بێ دوودڵی لە هەوڵی بڕواپێهێنانی عێراقییەکانە تا پشتیوانی لە سەرۆکوەزیرانە ماوەبەسەرچووەکەی(نووری مالیکی) بکەن، بۆ هاندان و بەرەنگاربووەی داعش، بەڵام ئەو ناووبانگەی کە (مالیکی)-ی پێ دەناسرێتەوە، زۆرینە بە کەسایەتیێکی تاییفی ناوی دەبەن و دەڵێن بانگەشەی ڕاگەیاندنەکەیش کەمترین کاریگەری هەیە.

پاش لەدەستدانی بەشێکی زۆری باکووری عێراق و دەستبەسەرداگرتنی لە لایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە کە بە داعش ناسراوە. تەلەڤزیۆنی فەرمیی عێراقی، لە ڕێی سروود و هەندێ بڕگەی ڤیدیۆییەوە دەیەوێ هەستی نیشتیمانیی هاووڵاتیان بوروژێنێ.

ئەم بانگەشەیەیش کە حکوومەتی (مالیکی) لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی عێراقییەوە بەرپای کردووە، هەمان ئەو بانگەشانە بە گوێی خەڵکی دەگەیەنێتەوە کە لە سەردەمی سەرۆکی پێشوو(سەددام حوسێن)، بۆ داگیرکردنی کوێت لە ساڵی 1990 و شەڕی لەگەڵ ئێراندا لە ساڵی 1980 تا 1988 لە ڕێی مێدیاکانی وڵاتەکەیەوە بەرپای کردبوو.

سەرباری ئەو بڕوایەی(مالیکی) بەو هەڵمەتەی بەرپای کردووە، ڕەخنەگران دەڵین، ئەمە شکستی سەرۆکوەزیرانە لە یەکخستنی عێراقییەکان دژ بە توندڕۆکان کە یەکیەتیی وڵاتیان خستووەتە مەترسییەوە.

(قاسم ئەلسبتی)-ی شێوەکار 60 ساڵ، دەڵێت، "ئێمە بە ئازارەوە پێدەکەنین، چونکە ئەوان هەمان کارە پڕوپووچەکانی (سەددام) دووبارە دەکەنەوە."

سەرەڕای ئەوەی بەرپرسی تۆطی ڕاگەیاندنی عێراقی بۆ ڕۆیتەرز ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە ئەو بانگەشە و سروودانەی کە ئەوان پەخشیان دەکەن، هاوشێوەی(سەددام) بێ و دەڵێ، ئێمە کار لەسەر پتەوکردنی ئینتیمای نیشتیمانی دەکەنەوە، بەڵام زۆرینەی عێراقییەکان وەها لە (مالیکی) دەڕوانن کە، کەسایەتیێکە دابەشکاریی تاییفی قووڵ کردووەتەوە و دەشڵێن کەناڵی عێراقییەیش داردەست ئەوە و بۆ بانگەشە تایبەتەکانی بە کاری دەبات و دەستگایەک نییە بۆ بەرژەوەندیی گشتی وەک بانگەشەی بۆ دەکات.

چاودێری سیاسی(ڕەمزی ماردینی) لە دەستگای ئەنجوومەنی لێتوێژینەوەی ئەتڵەسی، پێی وایە، "(مالیکی) وەها خۆی نیشان دەدات کە سەرکردەیەکی نیشتیمانییە و بەرەوڕووی توندڕۆ سوننەکان دەبێتەوە. پەیامی ئەوەیە کە، ئەگەر تۆ دژم بی، ئەوا تۆ لەگەڵ تیرۆریستانی."

زیاتر گوتی، "ئەو وا بیر دەکاتەوە کە ئێستا کاتی سازشکردن و خۆدەرخستن بە لاوازی نییە."

 

سەرکەوت حەسەن